حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 50% لێخۆشبوون بۆ هاوڵاتیانی خاوەن یەك سەرچاوەی دارایی دەردەكات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەری میری لە گشتاندێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت كراوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و رێنمایی دارایی هاوكاری ئاماژە بۆكراو جێبەجێبكرێت بە مەبەستی هاوكاریی ئەو پیشەوەرانەی كە خاوەن یەك سەرچاوەی داهاتی سنوردارن".
لێخۆشبوونەكە بەثێی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی پیشەوەرانە بە رێژەی 50%
باسی لەوەشكردووە:" كاری پێویست ئەنجامبدرێت بە داشكاندنی خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەیان بە رێژەی 50% بە ئامانجی كەمكردنەوەی باری قورسی داراییان".