لە عێراقیش دەوامی سبەینێ کرا بە پشوو

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی سبەینێی دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت بۆ پێکهاتەی ئێزدی بکرێت بە پشووی فەرمی.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییان و بە پێی بڕیاری ژمارە 23211ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران رەزامەند بوو لەسەر ئەوەی دەوامی سبەینێ چوارشەممەی سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان، بۆ پێکهاتەی ئێزدی بکرێت بە پشوو.

 پشووەکە تەنها پێکهاتەی ئێزدی دەگرێتەوە

ئەوەشی خستەڕوو، پشووەکە تەنها پێکهاتەی ئێزدی دەگرێتەوە و بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەکانی دیکەی عێراق دەوامی فەرمی دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە پێی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، سبەێنێ بە هەمان هۆکار لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان بۆ تەواوی پێکهاتەکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا