دادگایەکی بەغدا لەدژی پەرلەمانتارێکی پارتی بڕیاریدا

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دادگای کەتنی کەرخ، سکاڵایەکی وەزیری کۆچی عێراقی یەکلاکردەوە و لە دژی پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا.

سکاڵاکە، لەلایەن ئیڤان فائق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر ئیخڵاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆمەتی ناوزڕاندن و سوکایەتی لە دادگای کەتنی کەرخی بەغدا تۆمارکرابوو، کە دادگاکە سکاڵاکەی لەبەرژەوەندی سکاڵاکار یەکلاکردووەتەوە.

بە سێ مانگ و یەک رۆژ زیندانی سزا دەدرێت

بەپێی دەقی بڕیارەکەی دادگاکە، بڕیاردراوە بە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر پەرلەمانتارەکەدا، لە ئەگەری نەدانی سزاکەدا، ئەوا بە سزای سێ مانگ و یەک رۆژ زیندانی سزا دەدرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارەکە بە ئاشكرا و لە رێگەی نامەیەکەوە لە گروپێکی وەتسئاپدا سوکایەتی بە وەزیرەکە کردووە.

سکاڵاکار دەتوانێت داوای قەرەبوو بکات

هەروەها، هەر بەپێی بڕیاری دادگا، دوای ئەوەی بڕیارەکە سیفەتی کۆتایی وەرگرت، ماف دراوەتە وەزیری کۆچی عێراق کە لە دادگایەکی مەدەنی داوای قەرەبوو بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا