ئەزموونی تاقیکاری پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوەچوو

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیران، ئەمڕۆ لە هەرێم ئەزموونی تاقیکاری پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن دادوەر عەباس فەتلاوی، ئەمڕۆ ئەزموونی تاقیکاری یەکەم لە نوسینگەی دەستەی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی دادوەر عامر حسێنی و راوێژکار عەبدولفەتاح محەمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، کە دووەمیان سەرپەرشتی نوسینگەی سلێمانی کرد، هەروەها بە بەشداری بەڕێوەبەری نوسینگەکانی کۆمیسیۆن تاقیکارییەکە بەڕێوەچوو.

ژمارەیەک کارمەند تاقیکردنەوەکەیان ئەنجامداوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کردووە کە لە یەکەم ئەزموونی تاقیکاریدا ژمارەیەک کارمەندی کۆمیسیۆن بەشدارییان کردووە.

لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لە هەمان کاتدا ئەنجامدرا

باسی لەوەش کردووە، تاقیکارییەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم لە هەمان کاتدا ئەنجامدرا وک هەنگاوێکی تاقیکاری و مەشقپێکردن بۆ کارکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە رۆژی هەڵبژاردندا و وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردن کە وا بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیران بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا