کورد لە پەرلەمانی عێراق شکستی بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسایەک هێنا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان رێگرییان کرد لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق.

هاووڵاتیانی هەرێم لە پڕۆژە یاساکەدا بێبەش کرابوو

بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا رێگریمان کرد لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق، چونکە هاووڵاتیانی هەرێم لە پڕۆژە یاساکەدا بێبەش کرابوو ".

ئەوەشی خستەڕوو، "سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێکەوە رێگربووین کە یاساکە دەنگی لەسەر نەدرێت، چونکە هەرێمی کوردستانی لێ جیاکرابووەوە ".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا