ئەمەریکا: رۆڵی شەڕکەر لە ئۆکرانیا نابینین

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆشكی سپی ئەمەریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پلانی نییە رۆڵی شەڕکەر لە ئۆکرانیا ببینێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشكی سپی ئەمەریکا رایگەیاند:" جەنگی ئۆکرانیا بە تەواوی جیاوازە، پێشتر سەرۆک بایدن دووپاتی کردووەتەوە کە سەربازی ئەمەریکی لەسەر خاکی ئۆکرانیا بوونی نابێت، بۆیە ئێمە وەک ئەمەریکا رۆڵی شەڕکەر لە ئۆکرانیا نابینین".

هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل بە کردار هاوکارییان پێشکەش کرد

ئەم لێدوانەی کێربی دوای ئەوە هات کە پێشتر و لەم هەفتەیەدا، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی هاوپەیمانەکانی ئیسرائیل بە کردار هاوکارییان پێشکەشکرد لەکاتی هێرشەکەی ئێراندا، لەکاتێکدا کە دۆخی ئۆکرانیا زۆر جیاوازە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا