نێچیرڤان بارزانی: پشتگیری لە درووستکردنی دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی، پشتگیری لە درووستکردنی دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە میانی بەڕێوەچوونی دیداری سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند:" ئەم دیدارە لەکاتێکدایە کە دۆخێکی هەستیار لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانی لە ئارادایە، هەرێمی کوردستان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و هێمنکردنەوەی دۆخەکە، پشتگیری لە درووستکردنی دوو دەوڵەت بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل دەکات.

پێویستمان بە گفتوگۆیەکی ئارام و بەردەوامە

وتیشی، بۆ قوڵکردنەوەی دیموکراسی لە عێراق، پێویستمان بە گفتوگۆیەکی ئارام و بەردەوامە، ئەگەر ئێمە لەناوخۆی عێراق یەکگرتوو بووینایە، هێرشە تیرۆرستییەکان ئەنجامنەدەدرا.

ملیۆنان کەس بوونە قوربانی رژێمی بەعس

سەرۆکی هەرێم باسی لەوەش کرد، دیکتاتۆری یەک پێکهاتە و نەبوونی ئازادی سیاسی، مێژووی عێراقی خوێناویکرد، ملیۆنان کەس بوونە قوربانی رژێمی بەعس، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ داخستنی رێگاکانی بەهێزبوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا