سەمیر هەورامی:ناکرێت حکومەتی عێراق ژمارەی مووچەخۆری هەرێم نەزانێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت حکومەتی عێراق ژمارەی مووچەخۆری هەرێم نەزانێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کارەکانی دیداری سلێمانی، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" دەبێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بکەینە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

لیستی هێزە ئەمنییەکان کە بە کۆد نێردراوە

وتیشی:" لیستەکانمان ناردووە بۆ بەغدا، جگە لە هێزە ئەمنییەکان کە بە کۆد نێردراوە، دوای پەسەندکردنی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی هەرێم کرایەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش مووچەی مانگی شوبات نێردراوە".

دادگا حکومەتی عێراقی پابەندکرد

باسی لەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگا پابەندکردنی حکومەتی عێراقە بەو راستییەی کە دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

سەرقاڵی لیستی مووچەی نیسانن

راشیگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانن، دوای تەواوبوونی رەوانەی بەغدا دەکرێت.

لەوانەیە لەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دوو بۆ سێ مانگ بیخایەنێت

سەمیر هەورامی دەڵێت، لەوانەیە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دوو بۆ سێ مانگ بیخایەنێت، چونکە پڕۆسەکە ئاسان نییە و 100 ملیاریش بۆ خەرجی مووچە زیاد دەکات.

 دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت

سەبارەت بە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان، باسی ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت، بە پێچەوانەوە زیانی دەبێت بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا