بۆ جاری 16هەم، پێشانگای
نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر کرایەوە و 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تیایدا
بەشدارن.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداری 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، 16مین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێت بۆ کتێب
لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کرایەوە.
لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 8:00ی کراوە دەبێت
پێشانگاکە رۆژانە لە
کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 8:00ی کراوە دەبێت و تیایدا ملیۆنێک و
500 هەزار ناونیشانی جیاوزی کتێب نمایش دەکرێت، هەروەها بە رێژەی %50 داشکاندن بۆ بەرهەمەکان کراوە.