قاسم ئەعرەجی: عێراق داهاتوویەکی گەشی دەبێت لەناوچەکە

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، عێراق دەتوانێت لە یەک کاتدا هاوڕێی ئێران و ئەمەریکا بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە میانی بەڕێوەچوونی کارەکانی دیداری سلێمانی رایگەیاند:" پێمان وایە عێراق لەناوچەکەدا داهاتوویەکی روونی دەبێت".

پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و ئەمەریکا باشە

وتیشی:" عێراق پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، هەم لە رووی کلتوری و ئاینی، سنوور پێکەوەمان دەبەستێتەوە پەیوەندییەکانمان بەهێز، لە هەمان کاتیشدا پەیوەندییەکی باشمان هەیە لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی، عێراق بڕوای بە سیاسەتی گفتوگۆ و دیپلۆماسی هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان لەگەڵ تەواوی وڵاتان".

عێراق دەیەوێت ببێتە خاڵێکی پەیوەندی

باسی لەوەشکرد، چیتر عێراق سیاسەتی جەنگ و شەڕکردن پەیڕەو ناکات، بەڵکو دەیەوێت ببێتە خاڵێکی پەیوەندی لە نێوان هەموو لایەنەکاندا و ببێتە هاوبەشی هەمووان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا