وەزیری ناوخۆی هەرێم: هیچ گروپێکی تیرۆرستی لە هەرێمی کوردستان نییە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ گروپێکی تیرۆرستی لەناو هەرێمی کوردستان و لەسەر سنووری هەرێمەکە بوونی نییە.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند:" هیچ گروپێکی تیرۆرستی لە هەرێمی کوردستان و لەسەر سنوورەکانی هەرێم بوونی نییە".

بەلای ئێمەوە ئەو حزبانە لایەنی کوردی ئۆپزسیۆنن

ئاماژەی بەوەشکرد:" کۆمەڵێک حزبی ئۆپزسیۆنی ئێران لە عێراق بوونیان هەیە، لەلایەن تارانەوە بەو حزبانە دەوترێت تیرۆرست، بەڵام بەلای ئێمەوە ئەو حزبانە لایەنی کوردی ئۆپزسیۆنن".
باسی لەوەشكرد:" هاوکات وڵاتی تورکیا بەپێی بەرژەوەندی و سیاسەتی خۆی، ناویان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ناوە تیرۆرست، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم حزبە لە عێراق بە تیرۆرست ناوی نەهێنراوە".
رێبەر ئەحمەد وتیشی:" بابەتی هەبوونی هێزی چەکدار لەسەر سنووری ئێران لە رێگەی رێککەوتنی بەغدا و تارانەوە بە تەواوەتی چارەسەرکراوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا بە بیانووی جیاجیا و لە رێگەی مووشەک و فڕۆلەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشدەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرجەم بیانووەکانیش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە بێ بنەمان".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا