عادل باخەوان: بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن گومان لەسەر شەرعیەتی خۆمان درووستدەکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

عادل باخەوان نوسەر و مامۆستای زانکۆ دەڵێت، بە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن گومان لەسەر شەرعیەتی خۆمان درووستدەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عادل باخەوان، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە پەراوێزی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی، بە پەیامنێری BMC راگەیاند:" ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت، شەرعیەتی پەرلەمان نابێت، کە ئەو نەبوو شەرعیەتی قسەکردن لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێت".

چوار جارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت

وتیشی:" لە ئێستادا، ئەمە چوار جارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت، ئێران، تورکیا، عێراق، ئەمەریکا، روسیا، چین دوایخستوە؟ نەخێر خۆمان دوامان خستووە، بۆیە خۆمان گومان لەسەر شەرعیەتی خۆمان درووستدەکەین".

ئەگەری هەیە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلی باروت بتەقێنێتەوە

هەروەها، عادل باخەوان لەبارەی جەنگی ‌غەززە رایگەیاند، دۆخەکە هێندە هەستیارە ئەنجومەنی ئاسایشی و وڵاتانی G7 کۆبوونەتەوە کە دووان لە بەهێزترین دامەزراوەی جیهانین، تێیدا داوا دەکەن ئیسرائیل وەڵامی ئێران نەداتەوە، چونکە پێێان وایە دەکرێت هەر وەڵامێکی ئیسرائیل بۆ ئێران، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک بەرمیلی باروت بتەقێنێتەوە، لەو کاتەشدا عێراق دەبێتە بەشێک لەو باروتە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا