نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بە مەبەستی
بە گرێبەستکردنیان لیستی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم رەوانەی بەغدا کراوە.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتی
مامۆستایانی وانەبێژ بە BMC رایگەیاند:" لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان 37 هەزار و 700
وانەبێژە، رەوانەی بەغدا کراوە بە مەبەستی رەزامەندیدان بۆ بە گرێبەستکردنیان".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
مەرجی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەیە دیوانی چاودێری دارایی عێراق بڕیارەکە
پەسەند بکات، هەرکات دیوانی چاودێری دارایی عێراق بڕیارەکەی پەسەند کرد، ئەوکاتە
گرێبەست و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانە دەکرێت".
باسی لەوەشکرد:" 15
ملیار دینار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت و بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی
وانەبێژیش، دەبێت 17 ملیار و 700 ملیۆن دینار خەرجبکرێت، واتا دوو ملیار و 700
ملیۆن دینار بۆ بە گرێبەستکردنی مامۆستایان پێویستە".