سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار: کوردستان بە کوردانی ئێزدیەوە جوانتر و فرەڕەنگترە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پەیامێک ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت، کوردستان بە ئەوانەوە جوانتر و فرەڕەنگترە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایگەیاند:" بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینیی ئێزیدی (چوارشه‌مه‌ی سوور) پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم".

کۆتایی بەو ئازار و نەهامەتیانەش بێت كە چەشتویانە

وتیشی:" لەدڵەوە هیوادارم كە خوشك و برایانی ئێزیدی ئەم جەژنە و تەواوی جەژنەكانی تر لە كەشێكی ئارام و پڕ لەخۆشی و شادی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئازار و نەهامەتیانەش بێت كە لە ساڵانی رابردوو چەشتویانە".

کوردستان بە ئەوانەوە جوانتر و فرەڕەنگترە

ئەمەل جەلال دەڵێت، کوردانی ئێزیدی پێکهاتەیەکی گرنگن و کوردستان بە ئەوانەوە جوانتر و فرەڕەنگترە، ئومێدەوارم لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی وڵاتەکەمان هەموو جەژنەکانیان بەخۆشی بەڕێ بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا