بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن زیان لە هەرێمەكەمان دەدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن زیان لە هەرێمی کوردستان دەدات، دەشڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن دەسەڵاتە یاسایی و ئیدارییەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە:" یەکێتی پابەندە بە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریکراوە، بۆیە پێویستە هەڵبژاردن بكرێت و ئەزموونەكەمان گەشەپێبدات نەك هەوڵ بۆ دواخستنی بدرێت ".

هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان

ئەوەشی خستەڕوو:" دڵنیاین هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە هۆی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و وێنەیەكی دیموكراسیی هەرێمەكەشمان نیشانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا