بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی
سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی حزبەکە بۆ ھەڵبژاردنی خولی
شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە BMC راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی
کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی
بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا
گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.