پەیامی سەرۆکی یەکێتی بۆ مەحمود مەشهەدانی

کوردستان 31/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە مەحمود مەشهەدانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

چی وت:  بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: بە ناوی خۆم و یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە مەحمود مەشهەدانی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمانی عێراق.

زیاتر: ئێمە دڵنیاین کە ئێوە پەرلەمانی عێراق بە باشترین شێوە بەڕێوەدەبەن و بوونی ئێوە رۆڵی گرنگی پەرلەمان چالاک دەکات لە تەواوکردنی ئەو کارنامانەی کە لە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی لەسەری رێککەوتین.
چی تر: لەلایەن ئێمەوە، پشتگیری و هاوکاری تەواوت دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی رۆڵە گرنگەکەت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

دانی ئۆلمۆ تۆمار دەکرێت؟

وەرزش 2 خولەک پێش ئێستا

ئاگاداریەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا