سەرۆکی یەکێتی: خەڵک پێویستی بە دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەترە

درێژتر لە هەواڵ 31/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلیسیا ریکۆ پێرێز دێل پولگار باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەری کێشەکان کرایەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە ئەلیسیا ڕیکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکران و جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و چارەسەری کێشەکان کرایەوە.
 بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لە دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە. داواشیکرد، ئەمە هاندەرێکی گرنگ بێت بۆ بەرەوپێشچوون و فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی باسی قۆناغی نوێی سیاسی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، خەڵکەکەمان پێویستیان بە خزمەتگوزاری و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانەترە نەک تاکڕەوی و جیاکاری، بۆیە بێگومان حکومەتی داهاتوو بە دیدگایەکی جیاواز و ستراتیژێکی نوێوە پێکدەهێنرێت و ئامانجەکەشی تەنیا بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان و خزمەتکردنی خەڵک دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا