ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەڵەبجەوە

کوردستان 10/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانیان بکەن بەمەبەستی ناو تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێل.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد: هاوڵاتییان دەتوانن لە رۆژی 10ی تەمموزەوە تاوەکو 18ی تەمموز،بۆ ئەو مەبەستە سەردانمان بکەن.

زیاتر: پێویستە خوازیار کارتی نیشتمانی یاخود رەگەزنامەی پێبێت و پێشتر ژمارەی دڵخوازی لەسەر ناوی خۆی یان ژمارە تەلەفۆنەکەی بۆ دەرنەچووبێت، هەروەها ناوی هەموو خوازیارەکان بە یەکجار دەڕۆنە ناو سیستم.

ئەمەش بزانە: لە ماوەکانی رابردوودا لەدوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکە دەستیکردبوو بە دابەشکردن و فرۆشتنی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پاریزگاکە و بۆ ماوەیەکیش ئەو پڕۆسەیە راگیرا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا