بۆ یەکەمیجار کچە کوردێک مەشخەڵی ئاگری ئۆڵمپیادی پاریس هەڵدەگرێت

وەرزش 22/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: شیلان شەماڵ ئەو کچە کوردەیە کە بۆ یەکەمیجار کەسایەتییەکی کورد و عێراقی ئاگری یارییەکانی ئۆڵمپیاد هەڵبکات.

زانیاری: شیلان تەمەن 33 ساڵە و لەدایکبووی پارێزگای دیالەیە، لە 2005 لەگەڵ خێزانەکەی چوونە فەرەنسا و لەوکاتەوە لەو وڵاتە نیشتەجێن، لە ئێستاشدا وەرزشوانێکی دیاری ئەو وڵاتەیە و خاوەنی یانەیەکی تایبەت بە یاری تایکاندۆیە.

بابەتە گرنگەکە: شیلان لەلایەن بەرپرسانی فەرەنساوە بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە، 24ی 7ی 2024 لەکاتی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس، مەشخەڵی ئاگرەکە هەڵبگرێت و لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە بیگەیەنێتە پاریس .



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا