بارسێلۆنا نایەوێت گرێبەستی نیکۆ ویلیامز درێژە بکێشێت

وەرزش 23/07/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: بارسێلۆنا نایەوێت بابەتی یەکلاکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ ویلیامز درێژە بکێشێت.

سەرچاوە: رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا چاوەڕێی بەڵێی نیکۆ ویلیامز دەکات.

چی دیکە: ئەم هەفتەیە، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا پەیوەندی بە فیلێکس تێنتا بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ دەکات، تا دەست بە تەواوکردنی گرێبەستەکە بکەن.

زیاتر: تا ئێستا ویلیامز خۆی یەکلانەکردووەتەوە و وەڵامی بارسێلۆنای نەداوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا