چی روویدا: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵی ئاشكراكرد.
راگەیەندراوی فەرمی: داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی پشتڕاستیكردەوە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا نزمترین پلەی گەرمی 24 پلە و بەرزترین پلەش 42.9 پلە بووە.
تێكڕای ئاستی پلەی گەرما چۆن بوو: تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا 34.1 پلە بووە كە لە ئاستی تێكڕای سی ساڵی رابردوودایە.