چی دەوترا: بەشێک لە
میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمانی سلێمانی وەک پیسترین
ئاسمان لە عێراق دیاریکراوە لەلایەن پێگەیەکی سویسڕی تایبەت بە کەشوهەواوە.
لێدوانی فەرمی: دیار
شێخ غەریب بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی بە BMC وت: زانیارییەکانی ئەو پێگەیەی بەشێک لە میدیاکان وەکو بەڵگە
ئاماژەیان پێکردووە ناکرێتە پێوەر، چونکە ئەو پێگە سویسڕییە بەپێی کاتژمێر
زانیارییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
چی تر: ئاسمانی ئێستای
سلێمانی لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق پاکترە و ئەگەر گۆڕانکارییەکیش بوونی
هەبێت، هۆکارەکەی ئەو (با)یەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویکردووەتە عێراق بە
گشتی.