بابەتە سەرەکییەکە:
شەپۆلێکی نوێی سەرما و بەفر و باران بارین رودەکاتە هەرێمی کوردستان.
کێ وتی: ئاراس جەبار
شارەزای کەشناسی رایگەیاند: بە گوێرەی دواین گۆڕانکارییەکانی نەخشەکانی کەشوهەوا،
پێشبینی دەکرێت لە رۆژی 19ی ئەم مانگە شەپۆلێکی مامناوەندی باران بارین لە ئەنجامی
کاریگەری و هاتنە خوارەوەی نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکور، هەرێمی کوردستان
بگرێتەوە.
هاوکات: لەگەڵ ئەم
شەپۆلەدا لە رێکەوتی 22ی مانگ، بارستە هەوا ساردەکەی دەگاتە ناوچەکانمان و جارێکی
تر کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە و لەم قۆناغەشدا پێشبینی بارینی بەفر لە
ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت و رێژەی بارانەکەش زیاتر و فراوانتر دەبێت و تاوەکو رۆژی
26ی مانگ بەردەوام دەبێت.