بابەتە سەرەکییەکە: کەمێک پێش ئێستا مەسعود پزیشکیان
سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
پێشوازی لێکرا.
بۆچی: ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە: لە میانەی
سەردانەکەی پزیشکیان بۆ بەغدا، رێککەوتننامەیەکی هاوکاری دوولایەنە لەنێوان عێراق
و ئێراندا واژوو دەکرێت.
پێشتر: محەمەد کازم باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە
عێراق رایگەیاندبوو، سەردانەکەی پزیشکیان لەپێناو تاوتوێکردنی بارودۆخ و
پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و پرسی غەززەیە بە تایبەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پزیشکیان لە سەردانەکەیدا سەردانی
چەند پارێزگایەکی عێراق دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە سەردانی هەرێمی
کوردستانیش بکات.