یانەی نەسڕ راهێنەرەکەی دوورخستەوە

وەرزش 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای یەکسانبوونی لەگەڵ یانەی شوڕتەی عێراق، یانەی نەسڕی سعودی لویس کاسترۆی لە راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: یانەی نەسڕی سعودی لە بڵاوکراوەیەکدا لە سەکۆی "ئێکس" ئاشکرایکرد، کۆمپانیای یانەی نەسڕ بڕیاریدا بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ لویس کاسترۆی راهێنەری تیپی یەکەمی یانەکە هەڵبووەشێنێتەوە.

ئەمەشی وت: رۆڵی ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەی نەسڕ بەرزدەنرخێنین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.

بیرهێنانەوە: لویس کاسترۆی پۆرتوگالی کە تەمەنی 63 ساڵە، لە 6ی 7ی 2023 بووە راهێنەری یانەی نەسڕ لە 62 یارییدا 44 یاریی لەگەڵ یانەکە بردەوە و تەنیا یەک نازناوی بەدەستهێنا، کە نازناوی جامی شا سەلمان بوو و پاڵەوانێتییەکی دۆستانەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا