ئەو خواردنانەی بە بەستوویی بەسودترن

تەندروستی پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: زۆربەی توێژینەوەکان دەڵێن کە خواردنی فرێش لە خواردنی بەستوو بەسودترە، بەڵام شارەزایەکی خۆراک بۆچوونی جیاوازی هەیە و باس لە کۆمەڵێک خواردن دەکات، کە بە بۆچوونی ئەو بە بەستوویی بەسودترن.

کێ وتی: بە وتەی ریانۆن لامبێرت، پسپۆڕی خۆراکی بەریتانی، ئەم خواردنانە بە بەستوویی بەسودترن:

-گۆشت:
گۆشتی فرێش بە تێپەڕبوونی کات بەها خۆراکییەکەی لەدەستدەدات، بەڵام هەڵگرتنی لەناو فرێزەر وادەکات تام و بەها خۆراکییەکەشی لەدەست نەدات.

-ماسی:
هەڵگرتنی ماسی لە ناو فرێزەردا پارێزگاری لە ترشییە چەورییەکان دەکات کە بەسودن بۆ دڵ، بۆ نمونە ترشی ئۆمیگا 3، تەنانەت توێژینەوەی نوێ دەریخستووە کە بەها خۆراکییەکەی ترشی ئۆمیگا 3ی ناو ماسی تەنانەت تاکو سێ مانگیش لە ناو فرێزەردا دەمێنێتەوە.

-برۆکلی:
هەڵگرتنی برۆکلی لە ناو فرێزەردا پارێزگاری لە ڤیتامین و تایبەتمەندییە دژە ئۆکیسدەکەی دەکات، تەنانەت وادەکات ڤیتامین B2ی ناو برۆکلییە زیاتر بێت.

-لۆبیا:
خواردنی لۆبیای بەستوو بەسودترە لە لۆبیای فرێش، چونکە ماددەی ئایزۆفلاڤۆن لەناو لۆبیادا زیاد دەکات، ئەو ماددەیەش هەستی بەئاگابوون و وریایی زیاد دەکات.

-سپێناخ:
سپێناخ کۆمەڵێک پێکهاتەی خۆراکی گرنگی وەک ڤیتامین K، ڤیتامین C، کالیسیۆم، ترشی فولیکی تێدایە، بەڵام ئەو سەوزەیە لە ماوەیەکی کەمدا پێکهاتە خۆراکییەکەی لەدەستدەدات، بۆیە باشترین بژاردە هەڵگرتنێتی لە ناو فرێزەردا.

-گەنمەشامی:
گەنمەشامی بە بەستووی سودەکانی لە فرێش زیاترە، چونکە دوای 12 کاتژمێر لە لێکردنەوەی، 50٪ی شەکرەکانی ناوی لەدەستدەدات.  



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا