هۆکاری سڕبوونی پێیەکان چییە؟

تەندروستی 21/09/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سڕبوون بریتییە لە لەدەستدانی هەستکردن لە تەواوی جەستە یاخود بەشێکی جەستە و گۆڕانکارییەکانیش لە شێوەی پیاچوونی دەرزی، دڕک، دەمبووس یان سووتانەوە دەردەکەون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گشتی سڕبوونی پێیەکان کاتییە کە لە ئەنجامی وەستان یان دانیشتنێکی دیاریکراودا روودەدات، ئەمە بە جۆرێکە کە بەهۆی ئەو شێوازەوە فشارێکی زۆر لەسەر دەمارەکانی قاچ دروستدەبێت و هاتووچۆی خوێن بۆ پێیەکان کەمدەکاتەوە.

هۆکارەکان:

- دروستبوونی فشار لەسەر دەمارەکان.

- دروستبوونی برین لە بەشی سەرەوەی جەستە، وەک بڕبڕەی پشت.

- هەندێک کەس کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەوانەیە جۆرێک لە تێکچوونی دەماریان هەبێت.

- گرژبوونی ماسولکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

- کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددە خۆراکیەکان لەوانەیە ببێتە هۆکاری نەخۆشی بۆ دەمارەکان.

- تێکچوونی دەمارەکان کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی تووتن، دەرمان و چارەسەری کیمیاییەکان روودەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا