بابەتە
سەرەکییەکە: توێژینەوەکان دەریدەخەن کە خۆراکی خۆشکراو بە بیبەری سوور کاریگەری
هەیە لەسەر زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە زەهایمەر.
چی:
توێژینەوەیەک لەسەر زیاتر لە چوار هەزار کەسی بەساڵاچوو لە چین ئەنجامدراوە و بۆ
ماوەی 15 ساڵ چاودێریان کراوە.
کێ وتی: زومین
شی یەکێکە لەو توێژەرانەی لە توێژینەوەکەدا بەشدار بووە و رایگەیاند: لە توێژینەوەکانی
پێشووماندا دەرکەوتووە کە بیبەری سوور سوودی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و پەستانی
خوێن هەیە، بەڵام لەم لێکۆڵینەوەیەدا کاریگەری نەرێنیی ئەو بەهاراتەمان بۆ
دەرکەوتووە.
زیاتر: ئەو
کەسانەی رۆژانە زیاتر لە 50 گرام بیبەری سوور دەخۆن، دوو هێندەی کەسانی ئاسایی مەترسی
لەدەستدانی بیرەوەری و کێشە دەروونییەکانیان لەسەرە.