بابەتی سەرەکی:
بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان قەدەغەکردنی بەکارهێنانی "دەرزی تێکەڵە"ی
راگەیاند.
لێدوانی فەرمی: د.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی گەرمیان دەڵێت:"
دەرزی تێکەڵە قەدەغەیە و هەر شوێنێک لەلایەن هەر کەسێکەوە سکاڵای لەسەر بکرێت سزا
دەدرێت".
ئەمەشی وت: قەدەغەکردنی
ئەو دەرزییە بەهۆی ئەوەیە کە پزیشکان رۆژانە چەندین لێکەوتەی خراپی ئەم دەرزییانە
لەسەر چارەخوازان دەبینن.
ئەمەش هەیە: دەرزییەکانی
ڤۆڵتارین و دیکادرۆن لەو دەرزیانەن کەلەکاتی تووشبوون بە پەتا و سەرمابوون یان
هەوکردنی ڕیخۆلە و لۆزەتێنەکان بەکاردەهێنرێن، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO تێکەڵکردنی دوو دەرزی لە هەموو جیهاندا
قەدەغە کردوە.