بابەتی سەرەکی: سەرباری ئەوەی دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی
بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە ناو بزووتنەوەی گۆڕان هەبوو، بەڵام دواجار بزووتنەوەکە
بڕیاریدا بەشداری لە پڕۆسەکە بکەن.
زانیاری فەرمی: ماڵپەڕی "KNN"ی زمانحاڵی فەرمی
بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات کە 58
کاندیدی لە هەرچوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان هەیە، 41 کاندید لە سلێمانییە،
11 کاندید لە هەولێر، سێ کاندید لە پارێزگای هەڵەبجە و
سێ کاندیدی دیکەش لە پارێزگای دهۆکە.
ئەمەش هەیە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ماوەی 20 رۆژی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان، کە بڕیارە رۆژی 20ی 10ی 2024 بەڕێوەبچێت.