بابەتە سەرەکیەکە: خواردنی
خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤلاڤۆنۆید مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن: ڤلاڤۆنۆیدەکان دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزن لە خۆراکە
رووەکییەکاندا هەن و سوودی تەندروستی جۆراوجۆر دەبەخشن لەوانە کەمکردنەوەی هەوکردن
و باشتر کارکردنی خوێنبەرەکان.
زیاتر: هەروەها خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤلاڤۆنۆید مەترسیی
تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە لەوانەشی هۆکاری بۆماوەیی یاخود بەرزە پەستانی خوێن و
خەمۆکییان هەیە.
خۆراکەکان:
- توو.
- سێو.
- ترێ.
- پرتەقاڵ.
- بیبەری شیرین.
- پیاز و سیر.
- شوکولاتەی تۆخ.
- چا.