بابەتە سەرەکیەکە: هەنار بە یەکێک لە میوە هەرە گرنگ و پڕ سوودەکان
دادەنرێت و بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات و چەندین سوودی تەندروستی دیکەی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەنار
دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەهەوکردن و ڤیتامین سی کە بەرهەمهێنانی دژەتەنەکان
زیاتردەکات و یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی بەرگریی لەش، بەمەش دەتوانێت
یارمەتیدەربێت لە پاراستنی سیستمی بەرگریی و رێگری لە نەخۆشییە باوەکان و
هەوکردنەکان دەکات.
سودەکانی:
- دژە هەوکردنە و بەرگری
لەش بەهێز دەکات.
- پۆتاسیۆم و دژە
ئۆکسێنەرەکانی ناو هەنار کاریگەری لە سەر پارێزگاریکردن لە هەوکردنی گورچیلە هەیە.
- پوک لە هەوکردن دەپارێزێت.
- رۆڵی هەیە لە
دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و دڵ لە گیران و رەقبوونی خوێنبەرەکانی دەپارێزێت.
- پیاوان لە شێرپەنجەی
پرۆستات دەپارێزێت.
- بە هۆی زۆری رێژەی
ئاسنەوە پارێزگاری لە کەمخوێنی دەکات.
- بە سوودە بۆ
درەوشانەوەی پێست و پارێزگاریکردن لە پێست.