ناوی 12 یاریگا بۆ ئەنجامدانی یاریەکانی مۆندیالی یانەکان ئاشکرا کرا

وەرزش 6 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ  ناوی 12 یاریگای بۆ ئەنجامدانی یاریەکانی مۆندیالی یانەکانی ساڵی داهاتووی ئاشکراکرد و یاری کۆتایی لە یاریگای نیوجێرسی ئەنجام دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ناسراو بە فیفا،  ناوی 12 یاریگای بۆ ئەنجامدانی مۆندیالی یانەکانی ساڵی داهاتووی ئاشکرا کرد و بڕیارە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش لە یاریگای نیوجێرسی ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش هەیە: پاڵەوانێتیەکە بریارە لە بەرواری 15ـی حوزەیران ساڵی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

چی دیکە: پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری 32 یانە ئەنجام دەدرێت بەپێی شێوازە نوێیەکەی فیفا و لە هەشت کۆمەڵەی چوار تیمی پێکدێت، خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەم دەچنە قۆناخی 16.

زیاتر: یاریەکان لە یاریگاکانی ئەم شارانەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:

- ئاتڵانتا.

- چارلۆت.

- سینسیناتی.

- لۆس ئانجلۆس.

- مەیامی.

- ناشڤیڵ.

- فیلادێلفیا.

- سیاتڵ.

- واشنتن.

- دوو یاریگایان لە شاری ئۆرلاندۆن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا