وەزیری پێشمەرگە: دەبێت هێزەکانی 70 و 80 یەکبگرنەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 1 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، دەبێت هێزەکانی 70 و 80 یەکبگرنەوە و رێککارەکانی ئەو پرۆسەیە بە باشی بەڕێوەدەچێت.

لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بە BMC راگەیاند: پرۆسەی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی نیشتیمانی بە باشی بەڕێوە دەچێت و دەبێت هێزەکانی 70 و 80 ـش یەکبگرنەوە بە هاوکاری حکومەت و بەرپرسەکانیان.

ئەمەشی وت: پلە بەرزکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە رێڕەوی خۆی وەرگرتۆتەوە و لە کابینەکانی رابردوو رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە راگیرابوون و ئێستاش رێرەوی ئاسایی خۆی و بە یاسایی بەرێوەدەچێت.

چی دیکە: دەبێت مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاوتابکرێت و حکومەتی فیدراڵ هاوشانی هێزەکانی دیکە هاوکاری سەربازی و مەشق و کارئاسانی بۆ هیزی پێشمەرگە دابین بکات.

زیاتر: هێزی پێشمەرگە بەردەوام پاڵپشتی هێزەکانی سوپای عێراق بووە و هۆکاری پاراستنی ئارامی و ئازادی کوردستان بووە هەمیشە پشتیوانی عێراق بووە و مەترسی نەبووە بۆ سەری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا