پێش خەوتن چی بخۆین؟ ئەم خواردنانە بەسودن..

تەندروستی 5 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: خواردنی شەوانە خوویەکی خراپە، بەڵام خواردنی سوکە ژەمی تەندروست پێش خەوتن لەوانەیە سوودی گرنگی تەندروستی هەبێت.

کێ وتی: ماڵپەڕی health بڵاویکردوەتەوە: کۆمەڵێک ژەمی سووک و تەندروست هەن دەتوانیت بیانخۆیت لە کاتی برسێتی پێش خەوتن و لە هەمانکاتیشدا سودبەخش بن:

- گێلاس: جگە لە تێربوون، هەروەها هۆرمۆنی میلاتۆنین لەخۆدەگرێت کە لە مێشکدا بەرهەمدەهێنرێت و یارمەتی بەڕێوەبردنی خولەکانی خەو دەدات.

- کیوی: دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، لەوانە ڤیتامین C و E کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدەن کە زۆرجار هۆکارن بۆ کەم خەوی. 

- شۆفان: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، وا دەکات بە درێژایی شەو تێر بمێنیتەوە و یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باش.

- پارچە سێو لەگەڵ کەرەی بادەم: ئەم ژەمە هاوسەنگییەکی باشی سێ ماددە خۆراکییە گەورەکەی چەوری، پرۆتین و کاربۆهیدرات دابیندەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا