بابەتە سەرەکیەکە: پرۆتین خۆراکێکی گرنگە کە پاڵپشتی گەشەی
ماسولکەکان و چاکردنەوە و تەندرستی گشتی دەدات.
کێ دەڵێت: رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاویکردەوە، 10 خۆراک
کە زۆرترین ڕێژەی پرۆتینیان تێدایە لەوانەش:
١-سنگی مریشک: بێ
پێست و ئێسقان، 31گرام پرۆتینی تێدایە، کە یەکێکە لە چەورترین سەرچاوەکانی پرۆتین،
نموونەیە بۆ دروستکردنی ماسولکە و ڕێکستنەوەی کێش.
٢-سنگی قەل: 29
گرام پرۆتینی تێدایە، بێ چەوریە و پڕە لە پرۆتین.
٣-ماسی توونە: لە
قوتونراوی ناو ئاو، نزیکەی ٢٩ گرام پرۆتینی تێدایە، دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3، کە بۆ
تەندروستی دڵ باشە.
٤- سەلەموون: رێژەی
پرۆتینی 25 گرام لە هەر 100 گرامێکدا هەیە، پرۆتینی کوالێتی بەرز، لە گەڵ ترشە چەوری
ئۆمیگا3 دابین دەکات، تەندروستی دڵ و مێشک بەهێز دەکات.
٥- بادەم: خواردنی
100 بادەم، 21گرام پرۆتینی سەوزە دەبەخشێت، بە لەش، بادەم چەوری تەندروست و ریشاڵ
و ڤیتامین ئی تێدایە، تەندروستی دڵ و پێات باشتر دەکات.
٦-نیسک: کاتێک دەکوڵێنرێت،
ڕێژەی پرۆتین لە بڕی 100 گرام نیسک دەگاتە ٪25. سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتینی ڕووەکی
و نیسک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، وادەکات بۆ هەرس کردن و تەندروستی دڵ زۆر باشە.
٧- ماستی یۆنانی:
پێکهاتەی ماست بە نزیکەی 10 گرام پرۆتین دەخەمڵێنرێت، ماستی یۆنانی دەوڵەمەندە بە پرۆبیوتیک، کە چاککردنەوەی
ماسولکەکان و تەندروستی ڕیخۆڵە بەهێز دەکات.
٨-پەنیر قریش: رێژەی
پرۆتین لە 100 گرام پەنیر دەگاتە ٪11، پەنیری کوتیج دەوڵەمەندە بە پرۆتینی کازئین،
کە بە هێواشی هەرس دەکرێت، وادەکات باشترین ژەمە خواردن بێت بۆ گەڕاندنەوەی ماسولکەکان.
٩-دوو هێلکە:
دوو هێلکەی گەورە یان نزیکەی 100 گرام هێلکە 13 گرام پرۆتینی تێدایە.
١٠-تۆفۆ: رێژەی پرۆتینی تۆفو 8 گرامە لە 100 گرامدا، وەک
سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینی ڕووەکی دادەنرێت و دەبێتە پێکهاتەیەکی گرنگ لە خۆراکی ڕووەکی
کالسیۆم و ئاسن دابین دەکات.