بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاروان گەزنەیی رایگەیاند: جارێکی تر لە رێگەی نانەوەی ئاژاوە،
بەهۆی ترس لەهەڵبژاردن و شکستی هەڵبژاردن، لە ماوەی چەند رۆژێکدا، دووەمجارە لە رێگەی
کاری ئاژاوەگێڕییەوە، هەوڵ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دەدرێت.
چی روویدا:
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی بەشداریکردنی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە پرسەی کۆچکردوو
(تۆفیق حاجی حەمەکە) کە خانەوادەیەکی یەکێتین، کوڕێکی ( قەهاری سابیر عەلکە) لەناو
مزگەوت قسەی نەشیاو دەکات، لە بەرامبەردا، لەپای ڕێزگرتن لە حەرەمی مزگەوت و
نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی میللەتەکەمان و خانەوادەی کۆچکردوو ، شاڵاو کۆسرەت
ڕەسوڵ وەڵامی ناداتەوە.
دواتر: پاسەوانەکانی
قەهار، لەکاتی جێهێشتنی مزگەوت لەلایەن شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، لە ناو مزگەوتەکەدا
تەقە دەکەن.
چی تر: تەواوی ئەو
کار و کردەوانە بە هەوڵی نەزۆک دەبینین بۆ تێکدانی ئارامی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن
لە کاتی خۆیدا.
ئەمەشی وت: ئەم کردارانەش بەڕوونی ترسن لە هەڵبژاردن و پێچەوانەی
دروشمەکانی خۆیانن، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دۆڕان و شکست چاوەڕوانییان دەکات.
زیاتر: جارێکی
تر، وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جەخت لە بانگەشەیەکی هێمن و مەدەنی و
دیموکراسی دەکەینەوە و داواکارین لە هەموو لایەنەکان بانگەشەیەکی هێمن و ئارام بەڕێوەببەن.