بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەگەڵ "تەوتین" کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمین

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبونەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیانندی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا دوایین روداو و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمەش هەیە: لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا پابەندبونی حکومەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانەوە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان دوپاتکرایەوە.

زیاتر: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک تەوەرێکیتری کۆبونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات: داواشی لە سەرۆک وەزیران کرد وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان بێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و شایستەداراییەکانی خەڵکی کوردستان و رێگری لە بەسیاسی کردنی ئەم پرسە نیشتمانییە بکرێت.

چی تر: هەر لەکۆبونەوەکەدا خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە و هێنانەکایەی حوکمڕانییەکی خزمەتگوزار و دادپەروەر جەختیلێکرایەوە.

ئەمەش بزانە: سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە پرسی حکومەتی نوێ رونە و دەمانەوێت یەکسانی و دادپەروەری بنەمای حکومەتی داهاتوبێت، دور لە جیاکاری خزمەتی هەمولایەک بکات، ئامانجەکەی بەهێزترکردنی کوردستان بێت و توانای چارەسەکردنی کێشەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکی هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا