ساموێل ئیتۆ بۆ ماوەی شەش مانگ سڕدەکرێت

وەرزش 4 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: یەکێتی تۆپی پێ جیهان رایگەیاند، ساموێل ئیتۆ، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن بەهۆی هەڵسووکەوتەکانیەوە شەش مانگ سڕدەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا رایگەیاند: ساموێل ئیتۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کامیرۆن، دوو جار پێشێلی دوو یاسای یەکێتیەکەی کردووە لە کردەوەی سەرپێچیکەرانە.

ئەمەش هەیە: کە دژی یاریزان و ناوبژیوانان لە یاریی جامی جیهانی خوار تەمەن 20 ساڵان لە 11ی ئەیلولی مانگی رابردوو بۆ ئاستی ژنان بەرامبەر هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامیداوە.

زیاتر: هەروەها بۆ ماوەی شەش مانگ سڕدەکرێت و بۆی نیە ئامادەی هیچ یارییەکی نێودەوڵەتی بێت لە ئاستی پیاوان و خانمان ببێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

لە کەرکوک تەقینەوە روویدا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا