سوپای پاسداران ئامانجی هێرشەکانی ئەمشەوی ئاشکرا کرد

جیهان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەیاننامەی فەرمی: سوپای پاسداران بڵاویکردەوە: لە هێرشەکانی ئەمشەودا ژمارەیەک بنکەی ئاسمانی، ژمارەیەک ناوەندی پلاندانان دژی سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگری بە تایبەتیش ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵا، بە ئامانج گیراون.


زیاتر:
سەرەڕای ئەو ناوچانە لەلایەن پێشکەوتووترین و بەرفراوانترین سیستمی بەرگرییەوە دەپارێزرێن، بەڵام %90ی مووشەکەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجیان پێکاوە.

چی تر: ئەم هێرشە لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوا و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە، هەر گێلێتییەکی دوژمن بە شێوەیەکی وێرانکەرانە وەڵام دەدرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا