ئومێد سەباح: هەوڵدەدەین لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول دابەشبکەین

درێژتر لە هەواڵ 02/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، هەوڵ دەدرێت لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوولی فەرمانبەران دابەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستە 755 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئاب رەوانەکردووە و 245 ملیار دینار کورتهێنان هەیە و چاوەڕێین بەغداین تاوەکو پارەی تەواوکاری رەوانە بکات.

ئەمەش هەیە: رێکارەکانی خەرجکردنی کورتهێنانەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیداڵییەوە تەواوکراون و کارمان لەسەر دابینکردنی مووچەی مانگی ئەیلولیش کردووە.

چی دیکە: بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا تەواوکاریی مووچەى مانگى ئاب و مووچەى مانگی ئەیلول لە بەغداوە رەوانە بکرێت و هەوڵدەدەین لە ماوەیەکى کەمدا مووچەى هەردوو مانگەکە دابەشبکەین.

زیاتر: ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەکی لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێم لەگەڵ خانەنشینانی عێراق پێک هێناوە لیژنەکە سێ کۆبوونەوەی هەبووە و ئەنجامەکانیش ئەرێنی بوون.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا