وەزارەتی دارایی: رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

درێژتر لە هەواڵ 02/10/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

 

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ماوەی سێ رۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتەکەمان بە هاوکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە شاری بەغدان.

زیاتر: ئامانجی شاندەکە تەواوکردنی رێککارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلول بوو لەگەڵ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب راگیرابوون.

ئەمەش بزانە: ئەو شاندە چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجامدا و لە ئەنجامدا لەسەر ئەم بابەتانە گەیشتنە رێککەوتن:

یەکەم: دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

دووەم: رۆژی هەینی، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

چی تر: روونکردنەوە و زانیاری پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بیانووی جیاواز راگیرابوون، بە داتا و زانیاری دروست پێشکەش بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرجبکرێت.

ئەمەش بزانە: خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لەمووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.




Alternate Text

دوایین هەواڵ

باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا