بابەتە سەرەکییەکە: قەیس
خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێکی ڤیدیۆیی
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستپێکی شەڕی غەززەدا بڵاوکردەوە.
چی وت: ناوبراو رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی (زریانی ئەقسا) گرنگترین
و دیارترین رووداو بووە بە درێژایی ساڵی رابردوو.
زیاتر: ئیسرائیل هیچ بنەمایەکی سیاسی و ئابووری نییە،
ئەو وڵاتە لەسەر یەک بنچینە دامەزراوە، ئەویش بناغەی ئاینی و بیروباوەڕی
پێغەمبەرایەتییە کە پشت بە تەورات و ئینجیلە دەبەستێک نەک هیچ شتێکی تر.
ئەمەشی وت: ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل
فراوانبوونی دەسەڵاتییانە لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
چی تر: ئیسرائیل پێیوایە ئامانجی بوونی ئەو دەوڵەتە
ئاینی و ئایدۆلۆژییە، هەوڵەکانیان بە بیروبۆچوونی خۆیان، بۆ گەیشتنە بە هۆکارەکانی
دەرکەوتنی ئەو رزگارکەرەی بەڵێنیان پێدراوە و چاوەڕوانی دەکەن کە ئەویش دەجالە.
ئەمەش بزانە: ئەوان باوەڕیان وایە، هیچ کەسێک جگە لە
خۆیانی جولەکە (یەهودی) لە ئاستی مرۆڤایەتیدا نییە، ئەوەی ئێستاش حکومڕانی ئەو قەوارەیە
دەکات کەسانی ئایدۆلۆژین نەک سیاسی.
روونتر: ئۆپەراسیۆنی (زریانی ئەقسا) هەموو ئەو خاڵە
گرنگانەی ئاشكرا کرد کە دەبوو ئێمە بیانزانین و تەواوی جیهانیش دەبوو بیانبینێت.