بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی 305 ملیار دینار
کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول هەیە.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: دوای سەردانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی
دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەدوو هەفتەی رابردوودا بۆ شاری بەغدا و
کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمەشی وت: بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە چارەسەر کرا و
بڕیاردرا بەخەرجکردنی هەموو ئەو لێبڕینانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی رابردوو
راگیرابوون.
ئەمەش هەیە: رۆژی دووشەممە
بڕی 329 ملیار و 392 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە
ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری
بانکی ناوەندی عێراق.
چی دیکە: بڕی تەمویلی ماوە لە بەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی
کوردستان دوای پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ئاب بریتییە لە 361 ملیار دینار
و کۆی گشتیی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەست وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ
مووچەی مانگی ئەیلوول بریتییە لە 690 ملیار و 392 ملیۆن دینار بەوەش نزیکەی 305
ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول هەیە.
دەشڵێت: لەسەر بنەمای ئەو بەڵێن و لێکتێگەیشتنانەی لەلایەن وەزارەتی
دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی
كوردستان دراوە لەم چەند رۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرجبکرێت کە لە مووچەی
مانگەکانی رابردوو بڕدرابوو، تا بتوانرێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلولی
پێپڕبکرێتەوە.
هاوکات: لەمانگی تەمووزەوە کە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان
هاوتای عێراق کراوە، ئەو تەمویلەی کە بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی
مانگانە نزیکەی 45 ملیار دینارە و سەرجەمی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
دابینکراوە، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد و
ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ
تەمویلێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرجنەکراوە.
وتیشی: زیاتر لە مانگێکە نووسراوی گواستنەوەی پارە لە بڕگەی
تەرخانکراوی خەرجی بەکاربردنەوە بۆ بڕگەی تەرخانکراوی چاودێری کۆمەڵایەتی و
خانەنشین لەپشکی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی دارایی عێراقە تا بتوانرێت
تەرخانکراوی دارایی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەستەبەر بکرێت، بەڵام هێشتا
لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە کاری لەسەر نەکراوە.
زیاتر: چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی
ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکەین.