بابەتە سەرەکیەکە: قوباد
تاڵه‌بانی له‌باره‌ی تۆماره ده‌نگیه‌كه‌ی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
وه‌ڵامی لیژنه‌ی باڵای پارتی ده‌داته‌وه.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال رایگەیاند: پارتی زانیویەتی ناتوانێت لە سندوقەكانی دەنگدان ساختەکاری ئەنجام
بدات، پەنای بردە بەر ساختەکردنی دەنگی من و کاک بافڵ.
ئەمەشی وت: دەنگێكی ساختەیان تۆمارکردووە و گوایه من و كاک بافڵ به‌ته‌له‌فۆن قسه ده‌كه‌ین
له‌كاتێكدا هه‌ر كه‌سێک عاقڵ بێت ده‌زانێت دوورە لە راستییەوە.
چی دیکە: ئه‌مه نیشاندەری ئه‌وه‌یه پارتی شكاوه و دۆڕاوه، ترساوه و ناتوانێت ساختەکاری لە سندوقه‌كانی
ده‌نگدان ئەنجامبدات و رۆحی لە هەڵبژاردن چووە و دەست بۆ پووشێکیش دەبات.
زیاتر: میلله‌تی ئێمه زۆر له‌وه هۆشیارترن كه بڕوایان به‌و هه‌نگاوه
نزمانه هه‌بێت.