ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز: رێگریکردنی لە "UNRWA" کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت

درێژتر لە هەواڵ 09/10/2024

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ئیسرائیل رێگری بکات لە دەزگای فریاگوزاری نەتەوەیەکگرتووەکان "UNRWA"  لە فەڵەستین کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت. 

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: هۆشداریم بە ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوە لەوەی رەشنووسی یاسای ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە چالاکییەکانی دەزگای فریاگوزاری نەتەوەتەکگرتوەکان ناسراو بە UNRWA لە ناوچەکانی فەلەستین کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەمەشی وت: لە تەواوی خاکە داگیرکراوەکەی غەززە پێویستە رێوشوێنی مرۆیی بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی ئازار و گرژییەکان لە غەززە.

پێشتر: لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی یاسادانانی ئیسرائیلی رەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد وUNRWA  بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا