بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال، لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی کەرتی تەندروستی
کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129ی یەکێتی کۆبووەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی باسی لە
کێشەکانی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پزیشک و کارمەندانی کەرتی
تەندروستی کرد کە لە دە ساڵی رابردوودا بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و
سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە لەژێر فشارێکی سەختدابوون، کەچی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە
خزمەتکردنی هاوڵاتییان بەردەوام بوون.
ئەمەش هەیە: قوباد تاڵەبانی وتیشی: دڵنیام زۆربەی پزیشک و کارمەندانی
کەرتی تەندروستی نە لەم شێوازە حکومڕانییەی ئێستا رازین، نە لە دۆخی کەرتی
تەندروستی رازین و نە لە دۆخی ژیان و گوزەرانی خۆیان رازین و داوای گۆڕانکاری
بنەڕەتی لە شێوازی حکومڕانیدا دەکەن.
ئەمەشی وت: قوباد تاڵەبانی، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی لە
گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانی کرد و رایگەیاند: جیاوازی
هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەوەیە کە ئەنجامەکەی گۆڕانکاری لێ دەکەوێتەوە و یەکێتیی دوای
سێ ساڵ لە خۆڕێکخستنەوە و خۆبەهێزکردن بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە بۆ گۆڕانکاری لە
شێوازی حکومڕانی هەرێمی کوردستان.
چی دیکە: لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوای
روونکردنەوەی دۆخی لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە هەڵبژاردن رایگەیاند: لەم
هەڵبژاردنەدا گرنگترین پرسیارێک کە دەبێت هەر دەنگدەرێک لە خۆی بکات، ئەوەیە کە کێ
دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و کام هێز و لایەن، توانا و کەرەستەی پێویستییان
لەبەردەستدایە کە رێڕەوی حکومڕانی راست بکاتەوە.
زیاتر: قوباد تاڵەبانی
ئاماژەی بەوەشکرد: گەلی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا ئەزمونی زۆریان هەیە
لەگەڵ ئەو لایەنانەی بانگەشەی گۆڕانکارییان دەکرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەرەستە و
هێزی پێویستیان نەبوو، نەک هەر سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو دۆخەکەش خراپتر بوو.
دەشڵێت: ئەمجارەیان یەکێتیی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەموو
ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییەکە بکات کە خەڵکی داوای دەکەن،
هەر بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان ئەمجارەیان ئەو دەرفەتە بە یەکێتی بدەن و
سەرکەوتنی یەکێتیش لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنی هەموو خەڵکی کوردستانە.