بابەتە سەرەکیەکە: سەعدی ئەحمەد پیرە، بەبۆنەی کۆچی دوای سامی هادی بەرپرسی
تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر پەیامێکی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو کرد.
پەیامی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی فەرمی
یەكێتیی رایگەیاند: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و
تێکۆشەری دێرین کاک سامی هادی بیست.
ئەمەشی وت: کاک سامی هادی، وێڕای ئەوەی زەمەنێکە قەڵەمێکی دیار و بە
بڕشتی نێو کایەی ڕووناکبیری و شیعر و ئەدەبی کوردیە، هاوکات رێبوارێکی ماندوو
نەناسی رێگەی خەبات و تێکۆشان بوو بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەمان، لە هەموو
قۆناغەکانی کوردایەتیدا بەشدارێکی کارابوو.
زیاتر: بەداخەوە، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵەوە بۆ یەکجاری
ماڵئاوایی لە ئێمە و خزمان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی کرد و خەمێکی قووڵی خستە دڵی
هەموومان و لە خوای دلۆڤان داواکارین گیانی کاک سامی هادی
شاد بکات و سەبووریش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.