بابەتە سەرەکیەکە: پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەڕونکردنەوەکەی
وەزارەتی دارایی هەرێمدا 148 ملیار دینار دیار نیە.
لێدوانی فەرمی:
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی
هەرێم لەکاتی پشوی رەسمی و لەیەکەم روونکردنەوەی ساڵی نوێدا بڵاویکردۆتەوە کە بەغدا
بڕی 10 ترلیۆن و 752 ملیارو 582 ملیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق بەفەرمی
رایگەیاند بڕی 10 ترلیۆن و 901ملیارو 261 ملیۆن
دیناری بۆ هەرێم ناردووە.
ئەوشی وت: 148ملیارو 679ملیۆن دینار جیاوازی هەیە و بەپێی رونکردنەوەکەی
هەرێم 148 ملیار دینار کە بەغدا ناردویەتی دیار نیە، ئەمە جگە لەوەی وەزارەتی
دارایی هەرێم نووسیویەتی بۆ موچەی مانگی 10نزیکەی 239ملیار دینار داهاتی ناوخۆ خراوەتە سەر
موچە، لەکاتێکدا لەسەر نوسراوی فەرمی بەواژۆی وەزیری دارایی بڕی 237 ملیار
دینار خراوەتە سەر موچە، لێرەدا 2ملیار دینار جیاوازی هەیە.
وتیشی: ''دەکرا ئەمە ژماردنی گوێز بوایە لە ملیۆنێکدا 1000 دانەیان
هەڵە بکردایە گرنگ نەبوو، بەڵام وتنی دوو ملیار دینار زیادەو 148ملیار دینار کەمتر
لەوەی هاتووە کارەسات و قوڕبەسەریە.''